بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: 12 توشبووی دیکە چاکبونەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:47 - 26/03/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند 12 توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی بە تەواوی چاکبونەتەوە.

 

 

د.سەباح هەورامی ڕاشیگەیاند دوای وەرگرتنی چارەسەرەکان و تێپەڕاندنی ڤایرۆسەکە ئەو 12 کەسە ئەمشەو دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

 

 

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاشکراشیکرد ،لە ئێستادا ژمارەی ئەوانەی چاکبونەتەوە گەیشتۆتە 39 کەس.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 103 حاڵەت تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە دووکەسیان گیانیان لەدەستداوە و 39 کەسیشیان چاکبونەتەوە.

1658 جار خوێندراوەتەوە