توشبوانی کۆرۆنا نیو ملیۆنی تێپەڕاند

KNN : Kurdish News Network
08:04 - 26/03/2020
جیهان
+
-

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاند و لە ئێستادا پێنج سەد هەزار و 203 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

 

 

هاوکات لەو ژمارەیە 22 هەزار و 340 کەس بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستداوە.

 

 

لەنێو وڵاتاندا تا ئێستا وڵاتی چین لە پلەی یەکەمدایە بۆ زۆرترین ژمارەی توشبوان بەڵام بۆ ژمارەی گیان لەدەستدان وڵاتی ئیتاڵیا پلەی یەکەمی گرتووە.

 

 

هەروەها لە ءئێستادا ئەمریکا و ئیسپانیا لە رێزبەندی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین توشبوونیان تێدا تۆمارکراوە.

645 جار خوێندراوەتەوە