موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
04:14 - 26/03/2020
کوردستان
+
-

لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، بەپێی خشتەیەکی نوێ، دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەستپێدەکات.

 

 
دوای گەیشتنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە، بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای KNN، لە سەرەتای هەفتەی داهتووەوە بە میکانیزمێکی نوێ، دەست بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکرێت.


لە ئێستادا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، سەرقاڵی دانانی خشتە و میکانیزمێکی نوێیە بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکان لە زووترین کاتدا.


ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم و جوتیار عەلی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، لە کاتی گەیشتنی پارەکەی بەغدا، موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کە بڕەکەی 453 ملیار دینارە و سبەینێ وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دەتوانێت پارەکە وەربگرێت.


45191 جار خوێندراوەتەوە