کەشناسى
هەرێم رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی باران و تۆزوخۆڵ ڕوو دەکاتە ھەرێمى کوردستان.
بەشی
پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، لە ھۆشدارییەکدا
ئەوە دەخاتەڕوو، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆکانی
(دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و نیمچە دوورگەی عەرەبی) و ئەمڕۆ باران بە شێوەی
پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت سەنتەری پارێزگاکانیش ئەگەری نمە بارانی هەیە.
کەشناسى
هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، سبەینێ هەینی لە شەودا باران بارین لە تەوای ناوچە شاخاویەکان
و سەنتەری پارێزگاکان دەبارێت.
ئەوەش
دەخاتەڕوو، رۆژی شەممەش ئەگەری هاتنی بارستە هەوایەکی تۆز و خۆڵ هەیە بۆ سەر ناوچەکەمان
لە هەندێ ناوچە بە شێوەی تۆز و خۆڵ و لە هەندێ ناوچە لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت و شەپۆلەکە
رۆژی یەک شەممە لاواز دەبێت و رۆژی دووشەممە دووبارە لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین
دەبێت.
16343 جار خوێندراوەتەوە