نرخی
نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە ئاستێکى نزمدا جێگیرە و لە ماوەى یەک هەفتەى
رابردودا تەنها چەند سەنتێک نرخەکەى بەرز و نزمى بەخۆیەوە بینیوە.
نرخى
بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/3/2020) لە بازاڕەکانی جیهاندا
(27) دۆلار و (26) سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (24) دۆلار و (19)
سەنت.
بەهۆی
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خواست لەسەر نەوت لەلایەن وڵاتانی جیهانەوەو بەتایبەت
وڵاتى پیشەسازى؛ بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
چوارشەممەى
دوێنێش، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ محەمەد
بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، داوایکرد بازاڕی وزەی جیهانی ئاسایی بکرێتەوە.
بۆبینینى
هۆکار و کاریگەریەکانى نرخى نەوت لەسەر ئابورى وڵاتان و هەرێمى کوردستان، راپۆرتێک لەوبارەیەوە بخوێنەرەوە.
2782 جار خوێندراوەتەوە