سەرئێشە
یەكێكە لە كێشە تەندروستییە بڵاوەكان و توشی زۆر كەس دەبێت، بەشێكی ئەو كەسانەش لە
وەرزی بەهاردا توشی حاڵەتەكە دەبن، بەڕای پسپۆڕەكان هۆكاری سەرئێشەی ئەم وەرزە دەگەڕێتەوە
بۆ گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا.
بەپێی
ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی، هۆكاری سەرئێشە لە وەرزى بەهار دەگەڕێننەوە بۆ
وشكبونەوەی لەش و بڵاوبونەوەی خۆڵ و تۆوە ڕووەكییەكان و هەندێ جۆری ڤایرۆس لە هەوادا.
بۆ
چارەسەر كردنیش پێویستە هاوڵاتیان پەیڕەوی چەند ئامۆژگارییەك بكەن، باشترین ئەو
ئامۆژگارییانەش بریتین لە خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە ئاو و شلەمەنیەكان، بۆ ئەوەی لەش
لە وشكبونەوە پارێزراوبێت.
پێویستە
گرنگییەكی زۆر بە خواردنی ئەو خۆراكانە بدرێت كە دەوڵەمەندن بە كانزای مەگنسیۆم بە
تایبەت چەرەسات و سەوزە و پاقلە مەنیەكان، چونكە ئەمانە كاریگەریان لەسەر كەمبونەوەی
ئازاری سەر دەبێت و باشترە لەكاتی خۆشوشتندا مەساج بۆ سەر بكرێت.
5102 جار خوێندراوەتەوە