لە کەربەلا پێنج حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکرا

KNN : Kurdish News Network
11:27 - 25/03/2020
عێراق
+
-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەربەلا ڕایگەیاند پێنج حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکە تۆمارکراوە و کەسێکیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

 

 

 لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەربەلا ئاشکرایکردوە، توشبووەکان لەوکەسانەن کە لەسەفەر گەڕاونەتەوە یان بەرکەووتی کەسانی توشبوون.

 

ئەوە لەکاتێکدایە حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراقدا بەردەوام لە زیادبووندایە و رۆژانە بە دەیان حاڵەتی نوێ تۆماردەکرێت.

1088 جار خوێندراوەتەوە