وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق
ڕایگەیاند،وڵاتی فەرەنسا سەرجەم هێزەکانی لە عێراق کشاندۆتەوە.
عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژی فەرماندەی هێزە
چەکدارەکانی عێراق ڕاشیگەیاند،هێزەکانی فەڕەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی
نێودەوڵەتی داعشدا لە عێراق بوون.
وتیشی هێزەکانی فەڕەنسا بنکەی سەربازی و
ئاسمانی قائیمیان بەتەواوی ڕادەستی سوپای عێراق کردۆتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لەکاتی سەرهەڵدانی داعشەوە
هێزەکانی ژمارەیەک وڵات بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق جێگیربوون و ڕوبەڕووی داعش
بوونەوە.
هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵدا پەرلەمانی عێراق
بڕیاریدا بە دەرکردنی سەرجەم هێزە بیانیەکان لە وڵاتدا و بڕیارەکەش کاردانەوەی
زۆری لێکەوتەوە.
759 جار خوێندراوەتەوە