وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی هێزە ئەمنییەکانەوە بڕیارێکی دەرکرد

05:53 - 25/03/2020
کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی چۆنییەتی دەوامی هێزە ئەمنییەکانەوە بڕیاریکی نوێی دەرکرد.

 
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، "ئەو هێزانەی ئێستا لە ئەرکدان لەگەڵ ئەو هێزانەی لە پشوودان هیچ ئاڵوگۆڕیان پێناکرێت کە پێکهاتوون لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرگری و فریاکەوتن، هێزەکانی زێرەڤانی، ئاسایش، پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 لە ئەرکدا دەمێننەوە تاوەکو بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداردەکرێنەوە."


ئاماژە بەوەش کراوە، دوای تێپەڕبوونی ئەم بارودۆخەی ئێستا، ئەو ماوەیەی کە هێزەکان لە ئەرکدا بوون، بە مۆڵەت بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە. 

9135 جار خوێندراوەتەوە