قائیمقامی
هەولێر رایگەیاند، بە توندی سزای هەرکەسێک دەدرێت ببێت بە هەڕەشە بۆ سەر تەندروستی
هاوڵاتیان و رێنماییەکان پێشێل بکات.
نەبەز
عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای KNNی راگەیاند، هێزی زیاتر
هێنراوەتە سەر شەقامەکان، چونکە ئەم جارە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بۆ پیادەش بوو.
باسی لەوەش کرد، بۆ ئەوەی
ژیان بە تەواوی نەوەستێت و هاوڵاتیان تووشی کێشە و نەبوونی خۆراک نەبنەوە، بەپێی
پێویست رێگە بە جوڵەیەکی سنوردار دراوە، بۆ ئەو کەسانەی پێویستن.
ئاماژەی بەوەش کرد، بە گشتی
هاوڵاتیان پابەندن بە رێنماییەکانەوە، ئەو کەسانەشی پابەند نین، داوایان لێدەکەن
پابەند بن بۆ ئەوەی تووشی سزا نەبنەوە.
قائیمقامی هەولێر روونیشیکردەوە، کێشەی
سەرەکی گەڕەکە میلییەکانن کە کەمتر پابەندی رێنماییەکان دەبن.
سەبارەت بە
دەروازەکانی هەولێریش وتی، پشکنین لە دەروازەکان بەباشی ئەنجام دەدرێن و کۆنترۆڵ
کراون.
948 جار خوێندراوەتەوە