قائیمقامی
هەڵەبجە رایگەیاند، بههۆی نزیكی له سنوورهی ئێرانەوە، رێکارەکان لە هەڵەبجە
توندترن.
نوخشە
ناسح قائیمقامی
هەڵەبجە رایگەیاند، "سەرجەم
مەرزەکانی پارێزگاکەمان داخست لەوانە شوشمێ و پشتە و دواتر سەرجەم مەرزە
لاوەکییەکان داخران."
وتیشی،
لە سنووری ئاویی هەرێم و ئێراندا کە رووباری سیروانە سەرجەم رێکارەکان گیراونەتە
بەر و بەلەمەکان لە دەریاچەی سیروان لابراون تاکو هیچ جموجۆڵێکی قاچاخ لەو ناوچەیە
ئەنجام نەدرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەلایەن چەند خێرخوازێکەوە نەخۆشخانەیەکی ٦٥ قەڕەوێڵەیی دروست
دەکرێت، تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان و بڕیارە لە ٥ی نیساندا تەواو بکرێت.
914 جار خوێندراوەتەوە