ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا ٤٠٠ هەزاری تێپەڕاند و لە ئێستادا ٤٠٩ هەزار و ١٤ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ژمارەی ئەوانەی لەسەرانسەری جیهاندا بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 18 هەزار و 246 کەس.
هەروەها تا ئێستا 106 هەزار و 593 کەس چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە دوای چین و ئیتاڵیا لە ئێستادا ئەمریکا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە رێزبەندی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین توشبویان هەیە.
795 جار خوێندراوەتەوە