پزیشکێکی پسپۆڕ چەند هۆکارێک دەخاتە
ڕوو کە دەبێتە هۆی دروستبونی ئازاری جومگەکان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هەندێک لەو
هۆکارانەی خوی ڕۆژانەی مرۆڤە کە دەستبەرداریان نابێت و دەبێتە هۆی دروست بونی
ئازار بۆ جومگەکان.
کێشی زۆر، ئەوانەی قەڵەوون یاخود
کێشیان زۆرە ھەمیشە ئازاری جومگەکانیان بۆ دروست دەبێت، هەروەها بەکارهێنانی پەنجە
گەورەی دەست بۆ نووسین و ناردنی مەسج یاخود ھەر پەنجەیەکی تر، کە جومگەکانی دەستت
ماندوو دەکات بەتایبەتی پەنجە گەورە، لەبەرئەوەی ئەو پەنجەیە بەرپرسە لە ٦٠٪ ئیشی
دەست ، کەواتە بۆ دوورکەوتنەوە لە مە باشترە نامەی دەنگی بەکار بھێنین ، یاخود
دوورکەوینەوە لە مەسج و نامە ناردن کە کاریگەری خراپیشیان ھەیە لەسەر شان و مل
بەھۆی نوشتانەوەیان لەکاتی نووسینی نامەدا.
یەکێکی تر لە هۆکارەکانی دروستبونی
ئازاری جومگەکان بریتییە لە، بەکارھێنانی پێڵاوی پاژنە بەرز و نووک تیژ، کە فشار
دەخاتە سەر ماسو لکەکانی پشت و ڕێکی پشت تێک دەدات جگە لەوەی کە فشار دەخاتە سەر
جومگەکان و ماسولکەکان، ماسو لکەکانی ڕان گرژدەبن بۆ ئەوەی ئەژنۆکان بەشێوەکی ڕێک
بوەستن.
تەقاندنی جومگەکانی لەش، ھەندێ کەس واڕاھاتوون کە جومگەکانی لەشیان بە بەردەوامی
بتەقێنن ، ئەو دەنگەی لێی دێت لە ئەنجامی جوڵەی بەستەرەکەوەیە بەسەر ئێسقانەکەدا ،
یاخود لە ئەنجامی تەقینی بڵقی شلەی ناو جومگەکانە، ھەندێ توێژینەوە سەلماندوویانە
کەتەقانی پەنجەکان لەوانەیە ئاوساویی لە دەستدا زیاد بکات، هەروەها هەڵگرتنی جانتای
قورس و شتی قورس، بەشان فشار دەخاتە سەر بڕبڕەکانی مل، شان و پشت، کار دەکاتە سەر
ھاو سەنگیت بەتایبەتی کاتێک تەنیا بە یەک
شان ھەڵیدەگریت
خەو تن بەسەر دەم دا، ھەموو
شوێنەکانی تری لەشت ئازاری پێدەگات ، ئەو کەسانەی بە دەمدا دەخەون ناچار دەبن سەر
و ملیان بە لایەکدا بسوڕێنن ، ئەم سوڕانە فشار دەخەنە سەر دەمارەکان ، ھەروەھا پاڵ
دەنێت بە بڕبڕەکانەوەو پۆستچەریان تێک دەدات.
جگەرە کێشان و نێرگەلە کێشان،لە بە رئەوەی
نیکۆتین کاریگەرییەکی خراپی ھەیە لەسەر جومگەکان، ماسولکەو ئێسک.
کەم خەوی وشەوونخوونی یاخود خراپی
باری خەوتن، بینراوە لە ٨٠٪ ئەوانەی ساوافان و داخورانیان ھەیە ، دەناڵێنن بەدەست
کەم خەوویەوە ، بەھۆی ئازار یاخود ڕەقی و ئاوسانی جومگەکانەوە.
فەرامۆشکردنی ئازار لە جو مگەکاندا،هەر کاتێک، سوربوونەوە، ئاوسان، ڕەق بوون ،
گەرم بوون ، یاخود ئازار لەکاتی دەست لێداندا ھەبوو، یاخود ئازار لە سێ ڕۆژ زیاتر
بوو و کاریگەری نەبوو لەسەر ئیشی ڕۆژانەت،ھەر ئازارێک لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا چەند جارێک
گەڕایەوە ئەبێت ڕای پزیشکی پسپۆڕی بۆ وەرگریت.
دانیشتنی زۆر بەرامبەر کومپیوتەر یاخود بە پێوە
وەستانی زۆر،پێویستە پۆزیشنەکەت ھەموو چارەکێک یان بیست دەقە جارێک بگۆڕیت بۆ کەم
کردنەوەی فشاری سەر ماسولکەکان.
4324 جار خوێندراوەتەوە