وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەبارەی چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
12:24 - 24/03/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕەتیکردوە هیچ بڕیارێکیان لەبارەی چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵەوە دابێت و دەڵێت سەرجەم ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە ناڕاستن.

 

 لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاندوە، لێژنەی تایبەتمەند لە وەزارەتی پەروەردە و پسپۆڕانی بوارەکە بە سەرپەرشتی وەزیری پەروەردە لە ڕاوێژی بەردەوامدان بۆ ئەوەی چارەسەرێکی گونجا بۆ خوێندنی ئەمساڵ بدۆزنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە تا ئێستا چەندین پێشنیارکراوە، بۆ ئەوەی ئایندەی قوتابیان و خوێندکاران نەفەوتێت بەڵام ئەوانە هێشتا تەنیا پێشنیارن هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی چارەنوسی خوێنی ئەمساڵ نەدراوە،هەر بڕیارێکیش بدرێت بە فەرمی خوێندکاران وکەسوکاریان ئاگادار دەکرێتەوە.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە عێراق و هەرێم و دەیان وڵاتی تر پرۆسەی خوێندن ڕاگیراوە و بە سەدان ملیۆن خوێندکار و قوتابی لە خوێند دابڕاون.

22177 جار خوێندراوەتەوە