چاکبونەوە لە کۆرۆنا لە جیهاندا 100 هەزاری تێپەڕاند

KNN : Kurdish News Network
07:50 - 23/03/2020
جیهان
+
-

بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکیەکانی جیهاند تا ئێستا لە سەرجەم وڵاتاندا سەد هەزار و 658 نەخۆش چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

 

 

هەروەها بەپێی دواین ئامارەکان تا ئێستا لە هەموو وڵاتاندا 354 هەزار و 677 کەس توشی کۆرۆنا بوون و لە ژمارەیش 15 هەزار و 436 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

هەروەها تا ئێستا وڵاتی چین لە ڕوی ژمارەی توشبوونی کۆرۆناوە لە پلەی یەکەمدایە بەڵام لە وڵاتی ئیتاڵیا زۆرترین کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەتا لە شاری وهانی وڵاتی چینەوە سەریهەڵدا و دەیان هەزار کەس توشیی بون،بەڵام لە ئێستادا لەو شارە بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە.

828 جار خوێندراوەتەوە