نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، عێراق
بڵاوبونەوەی کۆرۆنای سنوردارکردووە، بەهەموو شێوەیەک هاوکاری عێراق دەکەن.
جینین هێنیس بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کەرەستەکانی
بەرەنگاربونەوی کۆرۆنا لە عێراق وەک پێویست نین.
وتیشی، هاوکاری کەرتی تەندروستی عێراق دەکەن، پێویستە
هاوڵاتیانیش هاوکاری تیمە پزیشکیەکان بکەن و ڕێنماییەکان جێبەجێبکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دۆخەکە مەترسیدارە، نابێت
عێراقییەکان قەدەغەی هاتوچۆ بشکێنن.
تا ئێستا ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە، 214 کەس توشبووە
و لەو ژمارەیەش 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 52 کەسیش چاکبونەتەوە.
1985 جار خوێندراوەتەوە