عێراق تۆمارکردنی 21 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
06:40 - 21/03/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی تەندروستی عێراق گیان لەدەستدانی سێ توشبوو و تۆمارکردنی 21 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند.

 

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە هەریەکە لە دوانیان لە بەغدا و یەکێکیان لە بەسرەیە.

 

 

هەروەها حاڵەتە نوێیەکان شەشیان لە بەغدا و دوانیان لە نەجەف و چواریان لە شاری بەسرە و دوانیان لە موسەننان.

 

 

هەروەها وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندوە حەوت حاڵەت لە سلێمانی تۆمارکراوە،ئەو حاڵەتانەش شەشیان دوێنی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاندووە و یەکیکیشیان ئەمڕۆ ئاشکراکرا.

 

 

بەپێی دواین ئامارەکان لە عێراق و هەرێم 214 کەس توشبووە و لەو ژمارەیەش 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 52 کەسیش چاکبونەتەوە.

1000 جار خوێندراوەتەوە