دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە
شاری بەسرە تۆمارکرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی به‌سرە راگه‌یاند، دوه‌م حاڵه‌تی
گیانله‌ده‌ستدان له پارێزگاكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تۆماركراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ژنێكی ته‌مه‌ن 59 ساڵە که هه‌ڵگری ڤایرۆسی
كۆرۆنا بو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ی هه‌بو..
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراقدا
به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه گه‌یشتوه‌ته 133 حاڵه‌ت، 32 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه
و چاكبونه‌ته‌وه، هاوكات 10 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش تۆماركراوه.
2734 جار خوێندراوەتەوە