پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ڤیدۆی
کەوتنی کەسێک لەسەر شەقام بەهۆی کۆرۆناوە دورە لە ڕاستییەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر
بڵاویکردەوە، دوو کەس دەستگیر کراون کە دەنگۆی مردنی پیاوێکیان بەهۆی کۆرۆنا
بڵاوکردبووەوە لە کاتێکدا کەسەکە بەهۆی نەخۆشی لەهۆش خۆی چوو بوو.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، دوای ئەوەی ڤیدیۆیەك لە ئەكاونتێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك
بڵاوكرایەوە، كە گوایە كەسێك بە ھۆی پەتای (كۆرۆنا) لە ناو كۆڵانێك كەتووە و كەس
ناچێ بەلایەوە"،یمێكی لێكۆڵینەوە لە پۆلیسی ھەولێر بەدواداچوونی وردی كرد و
دەركەوت كەوا ئەو كەسەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێ، نەخۆشییەكی ئاسایی ھەبووە و لەو
كاتەدا لەوێ بووراوەتەوە و پەیوەندی بە (كۆرۆنا)ـوە نەبووە".
ئاشکراشکراوە، ئەو دوو كەسەش كە ڤیدیۆكەیان
بڵاوكردۆتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (240) لە یاسای سزادان، لەلایەن
پۆلیسەوە دەستگیر كراون و رەوانەی دادگا كراون.
7596 جار خوێندراوەتەوە