چەند توێژەر و زانایەكی سەنگاپورە
پێشبینی دەكەن، سپلیتەكان هۆكارێكبن بۆ خێرا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەش
دوای ئەوەی چەند ڤایرۆسێكیان دۆزیوەتەوە كە لەسەر بەشى سەرەوەى سپلیتی ژوری چەند
توشبوویەكی كۆرۆنا جێگیر بووە.
ئەو توێژەرانە كە لەناوەندی نیشتمانی نەخۆشییە گواستراوەكانی
سەنگاپورە كاردەكەن، نمونەی چەند كەلوپەلێكیان وەرگرتووە لە ژووری سێ توشبووى كۆرۆنا.
هەرچەندە توشبووەكان نەخۆشییەكەیان زۆر بە سوكی گرتووە،
بەڵام ڤایرۆسەكەیان بە هەوادا بڵاوكردۆتەوە و چەند ڤایرۆسێکیش لەسەر بەشى سەرەوەى
سپلییتی ژوورەكە جێگیربوون، ئەوەش وای لە زاناكان كردووە بیریان بۆئەوە ئەوە بچێت
كە نەخۆشییەكە زۆر لەوە ئاسانتر دەگوازرێتەوە كە پێشتر پێشبینی كراوە.
ئەو سپلیتەی ژووری نەخۆشەكان لەسەر باری ساردی بووە، ئەوەش
وایكردووە ڤایرۆسەكە لەناونەچێت، چونكە كۆرۆنا لە پلەی گەرمی بەرزدا ناژى، بەڵام لەچەند
پلەی ژێر سفردا دەتوانێت لە ژیان بەردەوام بێت.
3453 جار خوێندراوەتەوە