لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم ئارایشتگا و سەرتاشخانەکانی سلێمانی.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند سەرجەم چایخانە قەرەباڵغەکان دادەخرێت،بەتایبەت چایخانەی شەعب و ئەوانەی شەقامی سالم ناسراو بە سەهۆڵەکە.
وتیشی بڕیارەکە بۆ شوێنێکی دیاریکراو نیە،بەڵکو هەر شوێنێک قەرەباڵغی دروست بکات دادەخرێت و بڕیارەکەش لەئێستاوە دەچێتە بواری جێ بەجێکردنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێش حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە راگرتنی هاتوچۆی نێوان شارەکان و داخستنی زۆرینەی شوێنە گەشتیارییەکان.
1288 جار خوێندراوەتەوە