تۆم هانکس هونەرمەند و
دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی رایگەیاند, خۆی و هاوسەرەکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا
بوون.
هانکس لە تویتەری فەرمی
خۆی نوسیویەتی،من و هاوسەرەکەم ریتا ویلسۆن لە ئوسترالیا توشی کۆرۆنا بووینە.
هانکس خاوەنی خەڵاتی
ئۆسکارە و لەم کاتەدا لە ئوسترالیا سەرقاڵی دەرهێنانی فیلمێکە.
لەلایەکی ترەوە
بەڕێوەبەری کارەکانی تۆم هانکس بە رۆژنامەی واشتنتۆن پۆستی راگەیاندوە، تۆم هانکس
و هاوسەرەکەی هەستیان بە تای بەرز و ماندووبون کردوە و دوای پشكنین دەرکەوتووە
توشی ڤایرۆسەکە بوون.
2384 جار خوێندراوەتەوە