شەوی ڕابردوو بە کاتیۆشا هێرشکرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا و دوو
راهێنەری ئەمریکی و راهێنەرێکی بەریتانی کوژران.
لەدوای روداوەکەش وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفونیان
ئەنجامدا و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان کرد.
هاوکات پێگەکانی حەشدی شەعبی رایانگەیاند بنکەی سەربازی حەشد لە سنوری ئەبولکەمالی
سنوری عێڕاق-سوریا بۆردمان کراوە و ژمارەیەک چەکداری حەشد کوژران وبرینداربوون.
پێگەکانی حەشد دەڵێن لەدوای هێرشەکەی سەربازگەی تاجی بۆردمانکراون،بەڵام
چەند سەرچاوەیەکی تر ئاشکرایانکردوە یەکەمجار بنکەکانی حەشد لە سنوری عێراق-سوریا
بۆردمان کراوە،دواتریش بە کاتیۆشا هێرشکراوەتە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا.
هاوکات سەرۆک کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی لەسەر هێرشەکەی سەربازگەی تاجی بڵاوکردەوە
و بە هێرشێکی تیرۆریستی ناوی بردوە،داواشی کردوە لایەنەکان دان بەخۆیاندا بگرن.
بەپێی دواین ئامارە نافەرمیەکان لە هێڕشەکەی سەربازگەی تاجی دوو راهێنەری
ئەمریکی و راهێنەرێکی بەریتانی کورژرون و ١١ سەربازیش برینداربوون.
هاوکات لە هێڕشەکەی سەربنکەکانی حەشدی شەعبی ١٨ چەکدار کوژران و ژمارەیەکی
زۆرتریش برینداربوون.
2249 جار خوێندراوەتەوە