بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەوڵاتانی جیهاندا، ڕێژەی
داواكاری لەسەر جێڵی خاوێنكەرەوەی دەست بەرزكردۆتەوە و بازاڕی گەرمكردووە، پسپۆڕانیش
ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو ماددەیە ئەگەر بە شێوازی دروست بەكارنەهێنرێت ئەوا هیچ سودێكی
نابێت.
هێنرێك گابرێل پسپۆڕی پاكوخاوێنی و مایكرۆبایۆلۆجی لە
شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا ئاشكرای دەكات، ئەو بڕەی دەخرێتە سەر دەست بۆ خاوێن كردنەوە
ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە كوشتنی ڤایرۆس و میكرۆبەكان، بەجۆرێك ئەگەر بڕێكی كەم بەكاربهێنرێت
زوو دەبێتە هەوا و هیچ سودێكی نابێت.
بۆ ئەوەش پێویستە ڕێنماییەكانی سەر جێڵەكە بە وردی بخوێنرێتەوە،
چونكە ئەو بڕەی پێویستە بەكاربهێنرێت لە كۆمپانیایەكەوە بۆ یەكێكی دیكە و بەپێی جۆر
و بڕی كهولی پێكهاتەی جێڵەكە دەگۆڕێت.
ئەو پسپۆڕە باسی لەوەش كردووە شتنی دەست بە ئاو و سابون
هەمان كاریگەری ئەو جێڵی خاوێنكەرەوەیەى هەیە، بەو مەرجەی بۆ ماوەی 30 چركە سابون
بە دەستەوە بمێنێتەوە دواتر بخرێتە بەر ئاو، پاشان دەست بە جوانی وشك بكرێتەوە كە
ئەوەش بە گرنگترین هەنگاو دادەنرێت، چونكە ڤایرۆس و میكرۆبەكان زیاتر لە شوێنی تەڕدا
دەمێننەوە و گەشە دەكەن.
2994 جار خوێندراوەتەوە