وەزارەتی تەندروستی توشبویەکی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئافرەتێکی تەمەن 19 ساڵ لە سلێمانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
ئامژەی بۆ ئەوەشکردووە، توشبووەکە کچی یەکێک لەو کەسانەیە کە پیشتر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
تا ئێستا 15 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە، لەکۆی ئەو حاڵەتانەنەش کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێک بەتەواوی چاک بوەتەوە.
2487 جار خوێندراوەتەوە