وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی مانگی 12 و ساڵی ڕابردووی چەند شوێنێک دابەشدەکەن.
ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی ناوخۆ، هێزی زێرەڤانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، لیوای نەوت، هێزی بەرگری فریاکەوتن دابەشدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنی موچەی وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت دابەشکرا.
پێشتریش وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو، هیچ کێشەیەک لەدابەشکردنی موچەدا نییە، لەوادی خۆیدا دابەشیدەکەن.
12942 جار خوێندراوەتەوە