ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە چین بۆ نزمترین ئاست
دادەبەزێت و لە شارى ووهانى وڵاتى چین ژمارەیەک لەو نەخۆشخانانە دادەخرێن کە
تایبەت بوو بە چارەسەرى کۆرۆنا.
ووهان کە سەرچاوەی سەرەکیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسى کۆرۆنا
بوو، لە ماوەی رابردوودا (14) نەخۆشخانەی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکەى
تێدا کرایەوە، بەڵام بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەى تووشبوون و بەرزبونەوەى رێژەى
ئەوانەى چاکبونەتەوە، لە ئێستاشدا (11) نەخۆشخانەیان داخراون.
بەپێی
زانیارییەکانی تەلەڤزیۆنی فەرمیی چین، لەو سێ نەخۆشخانەیەی کە ماونەتەوە لە ووهان،
تەنیا نزیکەی 100 تووشبوو بە کۆرۆنا ماونەتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ کۆتاییهاتنی
ڤایرۆسەکە لەو هەرێمەی چین.
بەپێى
ئامارەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى تاوەکو ئەمڕۆ دوو شەممە، (110) هەزار و (41)
کەس لە جیهاندا توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش (62) هەزار و (53) کەس
چاکبونەتەوەو سێ هەزار و (825) کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
1137 جار خوێندراوەتەوە