وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لە سۆران بەردی بناغە بۆ دو پرۆژەی بەرهەمهێنان
و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەردی
بناغە بۆ دو پڕۆژەی بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
سەرەتا لە وێستگەی 132 كەیڤی سۆران لەسەر رێگای سۆران - رەواندز،بەردی بناغە بۆ
پڕۆژەی هێڵی 132 كەی ڤی و گۆڕینی تەلی نێوان (شەقڵاوە- سۆران) و فراوانكردنی
وێستگەی سۆران بەگوژمەی شەش ملیۆن و 700 هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت..
باسی لەوەشکردوە، بەردی
بناغە بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە ئاو ( HIDRO + ) بەشێوەی وەبەرهێنان لەلایەن هەردو كۆمپانیای (ئاریان ئیندەستریت-
ئوسترالی و strog oil) بەگوژمەی 250 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت..
862 جار خوێندراوەتەوە