دوا وادە بۆ گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتیانە دیاریدەکرێت کە لە ئێرانن

KNN : Kurdish News Network
10:08 - 08/03/2020
عێراق
+
-

بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، عێراق بڕیاریدا بە داخستنی پێنج دەروازەی سنوری لەگەڵ ئێران.

 

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیاردراوە بە داخستنی پێنج دەروازەی سنوری لەگەڵ ئێران، ڕێگە نادرێت هاوڵاتیانی عێراقیش لەو دەروازانەوە بگەڕێنەوە.


بەپێی بەیاننامەیەکی دەستەکە، کە دەست دیجیتاڵ میدیای KNN کەوتووە، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە لە ڕێگەی دەروازەکانی ( شەلەمجە، شیب، زرباتیە، مەنزەریە، مەندەلی)، هەموو جۆرە جموجۆڵێکی بازرگانی لەگەڵ ئێران ڕادەگیرێت.


ڕونیشیکردۆتەوە، بڕیارەکە لەمڕۆوە کاریپێدەکرێت و تاکو 15 ی مانگ ئەو دەروازانە ناکرێنەوە.


بەیاننامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتیە عێراقییانەی چونەتە وڵاتی ئێران، ڕێگەیان پێدەدرێت تەنیا لە فرۆکەخانەی بەغداد و بەسڕەوە بگەڕێنەوە ناو خاکی عێرق.

532 جار خوێندراوەتەوە