هەولێر.. هەڵمەتی ڕشتنی دەرمان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەستیپێکرد

KNN : Kurdish News Network
12:00 - 07/03/2020
کوردستان
+
-

لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەڵمەتی پرژاندنی دەرمان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دستیپێکرد.

 

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵمەتەکە لە ڕێگای تیمێکی تایبەتی شارەوانی و وەزارەتی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، هەلمەتی پرژاندنی دەرمان بە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەستیپێکرد و بریارە ڕۆژانەش بەردەوام بێت.


 وتیشی، سبەینێ کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدەن و بڕیار دەدەن بە داخستنی هەندێک شوێنی گشتی بەتەواوی.


ڕێکارەکان، لەچوارچێوەی کارەکانی حکومەتی هەرێمە، بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی شارەکان، هەر دوێنێش وەزارەتی تەندروستی یەکەم توشبوی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.

821 جار خوێندراوەتەوە