نزیکەى (30) کیلۆ زێڕ و بڕێک پارە، لە رێگەى لێدانى
تونێلەوە لە دوکانێکى زێڕنگەر لە قەزاى سۆران دەدزرێت.
ئامانج ئەحمەد پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى (KNN) لە
قەزاى سۆران رایگەیاند، لە رێگەى لێدانى تونیلێکەوە بڕى (30) کیلۆ زێڕ لە دوکانێکى
زێڕنگەر دزراوە.
وتیشى؛ تائێستا لێکۆڵێنەوە لە روداوەکە بەردەوامە و بەپێى
زانیاریەکانیش خاوەنى زێڕنگەرەکە کەسى نزیکى قایمقامى قەزاى سۆرانە.
6079 جار خوێندراوەتەوە