بەم زووانە بەهۆی ماسكی زیرەكەوە توشبوون بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێت

03:44 - 06/03/2020
تەندروستی

بڵاوبونەوە نەخۆشی كۆرۆنا لە جیهاندا تەنیا وای لە زانایان نەكردووە لە هەوڵی دروستكردنی چارەسەرێكدابن بۆ نەخۆشییەكە، بەڵكو سەرقاڵی كردوون بە دروستكردنی جۆرە ماسكێكی زیرەك كە لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا توشبوون بە نەخۆشییەكە ئاشكرا دەكات.

بەپێی هەواڵێكیڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی چەند زانایەكی زانكۆی لیستەری ئەو وڵاتە، سەرقاڵی تاقیكردنەوەی جۆرە ماسكێكن كە بە ماسكی زیرەك ناسراوە و دەتوانێت پشكنین بۆ گەردیلەدەكانی كۆئەندامی هەناسەدان بكات ئەگەر توشی بەكتریایاخودڤایرۆسێك بوبن، ئەوەش لەڕێی شریتێكی تایبەتەوە كەلەسەر ماسكەكە جێگیر كراوە.

ئەنجامی ئەو پشكنیانەی بۆ شریتی سەر ماسكەكە دەكرێت، لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا توشبونی كەسەكە بەڤایرۆس و بەكتریای زیان بەخش ئاشكرا دەكات، ئەمەش خێراترە لەو پشكنیانەی لەئێستادا لە تاقیگەكان ئەنجام دەدرێت كە نزیكەی 48 كاتژمێر كاتی پێویستە.

تیمی توێژینەوەكە باسیان لەوە كردووە لەئێستادا ماسكەكە بە ئاسانی توشبوون بە نەخۆشی سیل ئاشكرا دەكات، بەڵام نزیكەی دوو مانگ كاتیان پێویستە بۆ ئەوەی ماسكەكە لەسەر توشبووانی (COVID-19) تاقیبكەنەوە، هیوای زۆریشیان بە سەركەوتنی كارەكەیان هەیە.

پرۆفیسۆر مایك بێرەر  كە لەگەڵ تیمەی تایبەتەكەی زانكۆی لیستەر كار لەسەر ماسكەكە دەكەن ئاماژە بەوە كردووە، كۆرۆنا هاوشێوەی سیل توشی هەردوو سی مرۆڤ دەبێت، بۆیە پێشبینی دەكرێت ماسكەكە بۆ ئاشكرای كردنی ئەوڤایرۆسە سەركەوتن بەدەست بهێنێت، تەنانەت پێش دەركەوتنی نیشانەكانی.

8691 جار خوێندراوەتەوە