سڵیمانی.. 160 هاوڵاتی کەرەنتینەکان جێدەهێڵن

KNN : Kurdish News Network
11:45 - 06/03/2020
کوردستان
+
-

دوای مانەوەیان بۆ نزیکەی 14 ڕۆژ،ئەمڕۆ نزیکەی 160 هاولاتی ناو کەرەنتینەکان، کە لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕابونەوە، دەنێردرێنەوە ماڵەوە.

 

بڕیار ئازاد، سەرپەرشتیاری تۆماری گەشتیارانی کەرنتینەکانی سلێمانی، بە دیجیتاڵ میدیای (KNN) ی ڕاگەیاند، تا ئێستا 2 کەرەنتینەی سلێمانی چۆڵکراون هاوڵاتیان گەڕاونەتەوە مالەکانیان.


وتیشی، لە دوو کەرەنتینە ئەمڕۆ نزیکەی 160 هاوڵاتی دەنێرنەوە ماڵەوە، بەهۆی ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ بووە، هەڵگری ڤیرۆسەکە نەبوون.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو شوێنانە دوای ئەوەی ئەو هاوڵاتیانەی کەرەنتینە کراون دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان، لە لایەن تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنەوە پاک دەکرێتەوە، دوای 24 کاتژمێر ئامادەدکرێت بۆ ئەو هاوڵاتانەی لە ئێران دەگەڕێنەوە و پێویستیان بە کەرەنتینەیە.

سەرپارشتیاری کەرەنتینەکان دەشڵیت، تا ئێستا لە مەرزەکانەوە ئاگادارنەکراونەتەوە چەند کەس گەڕاونتەوە، بۆ ئەوەی بخرێنە کەرەنتینەوە.

461 جار خوێندراوەتەوە