کەشناسی رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
10:47 - 05/03/2020
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچەکانی هەرێم، ئاسمان ساماڵ و هەندێک جاریش پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەینێ درەنگانی شەو، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکوک نمەباران دەبارێت.

 

 

 

 

 

 

 

2872 جار خوێندراوەتەوە