هاتوچۆی پیرەمەگروون رایگەیاند، بەهۆی رووداویکی
هاتوچۆوە، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بووە.
قادر فەقێ رەسوڵ لێپرسراوی هاتوچۆی پیرەمەگروون وتی، "ئۆتۆمبێلێكی
جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس) كه له قه‌زای دوكانه‌وه به ئاراسته‌ی سلێمانی هاتووه، به‌هۆی
تیژڕه‌وییه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و چووه‌ته سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر، له ئه‌نجامدا
خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان قاشقای)."
ئاماژەی بەوەش کردووە، سه‌رنشینی (نیسان قاشقا)كه، کە
چوار كه‌س بوون، سێ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌شیان برینداربووه،
شۆفێری (تۆیۆتا هایلۆكس)ه‌كه‌ش برینداربووه.
لێپرسراوی هاتوجۆی پیرەمەگروون دەربارەی رووداوەکەش روونیکردەوە،
"به‌گوێره‌ی هێڵكاریه‌كان، به ڕێژه‌ی 100% هۆكاری رووداوه‌كه بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلی
جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس)ەکە ده‌گه‌ڕێته‌وه."
1331 جار خوێندراوەتەوە