وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند کاری وردبینی دۆسیەی مامۆستایانی گرێبەستی شاری هەولێر کۆتایی هاتووە و ئەمڕۆ وەزیری دارایی واژۆی لەسەر بە هەمیشەییکردنیان کردوە.
ئەحمەد عەبدولڕەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاوات شێج جەناب وەزیری دارایی واژۆی لەسەر بەهەمیشەیکردنی مامۆستایانی گرێبەستی شاری هەولێر کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە دوای پێنج رۆژ کارکردن،سەرئەنجام وردبینی کردنی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست کۆتایی هات.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا وەزیری دارایی واژۆی لەسەر بە هەمیشەیکردنی مامۆستایانی سنوری گەرمیان و دهۆک و سلێمانی و شارەکانی دیکەش کرد.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێم بڕیاریدا سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست کە ژمارەیان نزیکەی شەش هەزار مامۆستایە بکاتە هەمیشەیی.
612 جار خوێندراوەتەوە