ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر یاسای بەقاچاغ بردنی نەوت و لێدەرهێنراوەکانی دەدات.
بەپێی راگەیەندراوی بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان، کۆبونەوەکە لە کاتژمێر ١٢ دەست پێدەکات و جگە لە دەنگدان بە پێشنیازە یاسای بە قاچاغبردنی نەوت دەنگ لەسەر دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارێک دەدات لە لیژنەی کشتوکاڵ.
پێشنیازە یاسای بە قاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەکانی،لە دانیشتنی رابردووی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا و ئەمڕۆش لیژنەی یاسای پەرلەمانی کوردستان کۆبوەوە و راپۆرتی خۆی لەسەر ئامادە کرد.
پێشنیازە یاسای بە قاچاغ بردنی نەوت و لێدەرهێنراوەکانی لە ١٣ مادە پێکهاتووە لە رۆژی ١٣ ی ١١ ی ٢٠١٩ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا.
557 جار خوێندراوەتەوە