سەرۆکی
زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، تاقیگەکانیان دەخەنە خزمەت تەندروستی سلێمانی بۆ
پشکنینی ئەو کەسانەی کە گومانی توشبوون بە کۆرۆنایان لێدەکرێت.
لە
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە پێناو خزمەتکردنی
هاوڵاتیان و هاوکاریکردنی تەندروستی سلێمانی، تاقیگەکانیان بۆ پشکنینی ئەو کەسانە
تەرخان دەکەن کە گومانی توشبون بە ڤایرۆسەکەیان لێدەکرێت.
وتیشی،
وەک زانکۆ شوێنی تایبەتیان هەیە بە کەرەنتینەی ئەو کەسانەی گومانی توشبونیان
لێدەکرێت و تەندروستی سلێمانی دەتوانێت شودی لێوەربگرێت.
هەر لە
کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
سەبارەت بە ڕەوشتی پێنج کەسەکەی توشبو بە کۆرۆنا ڕایگەیاند، تەندرستیان جێگیرە و
هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە.
.
1016 جار خوێندراوەتەوە