بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە سەرجەم
شارەکان، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
لە هەولێر، بەرزترین پلەکانی گەرما، 16 و سبەی 18 پلە
دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما، 13 و سبەی 15 پلە دەبێت.
لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما، 20 سبەی 22 پلە
دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما، 15 و سبەی 17 پلە دەبێت.
2259 جار خوێندراوەتەوە