لە ماوەی هەفتەیەکدا 17 کەس بونەتە قوربانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ

KNN : Kurdish News Network
10:48 - 01/03/2020
کوردستان
+
-

  1. بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ماوەی هەفتەیەکدا شەش کەس بە هۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
  2.  
  3.  

    بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ، لە ماوەی یەک هەفتەدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەکانی گەرمیان، راپەڕین، قەزای چەمچەماڵ و دوکان و دەربەندیخان، 16 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە کە بەهۆیانەوە 11 کەس برینداربوون.
  4.  
  5. هاوکات، هەر لەماوەی ئەو هەفتەیەدا شەش کەس بەهۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
  6.  

  7. ڕووداوەکانی هاتوچۆ، بە دووەم هۆکاری مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێن، بەشێک لە شۆفێران هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە، لە بەرامبەریشدا شارەزایانی بواری هاتوچۆ تیژڕەوی و پابەند نەبونی شۆفێران بە ڕێنماییەکان، بە بەشیک لە هۆکاری ڕوداوەکانی هاتوچۆ دادەنێن.
813 جار خوێندراوەتەوە