تەندروستی چەمچەماڵ: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

08:32 - 28/02/2020
کوردستان

تەندروستی چەمچەماڵ ڕایده‌گه‌ێنێت تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى توشبوو به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ سنورى قه‌زاكه‌یان تۆمارنه‌كراوه‌.

 

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌ێنێت، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بەڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناو قەزایی چەمچەماڵ و دەورووبەری تۆمارنەکراوە.

 

ده‌شڵێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى ته‌ندروستیه‌وه‌ ئاماده‌كارى ته‌واوییان كردووه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌ و تا ئێستاش هیچ حاڵه‌تێك تۆمارنه‌كراوه‌. 

380 جار خوێندراوەتەوە