موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر كابینه‌كه‌ى عه‌لاوى له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كان و ره‌زامه‌ندی گه‌ل و مه‌رجه‌عیه‌ت نه‌بێت، ده‌ست به خۆپیشاندانی ملیۆنی ده‌كه‌نه‌وه.
له په‌یامێكدا، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌درله باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی ڕایگه‌یاند، سه‌در چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات و ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه عه‌لاوی هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی ده‌دات.
ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا متمانه به كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی نه‌درێت یانیش كابینه‌كه له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كان و ره‌زامه‌ندی گه‌ل و مه‌رجه‌عیه‌ت نه‌بێت، ده‌ست به خۆپیشاندانی ملیۆنی ده‌كه‌نه‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌دا، سه‌در، داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ پێدانی متمانه به كابینه‌ی نوێ كۆببێته‌وه.
864 جار خوێندراوەتەوە