رێکخراوی تەندروستیی جیهانی له بارهى ڤایرۆسى كۆرۆناوه هۆشدارى دهدات، دهڵێت، مەترسی ئەوەمان هەیە کە کۆرۆنا لەو وڵاتانەی کە سیستەمی تەندروستییان لاوازە، بڵاوببێتەوە.
بهپێى ڕاگهێندراوێك، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، چوار نێردەی تایبەتیی دامەزراند.
ڕێكخراوهكه، ئهوهشى ئاشكراكردووه، كه تیمێکی هاوبەش بۆ درێژەدان بە کارەکانیان، رۆژی شەممە دەچنە شاری وهان لە چین کە بۆ یەکەمجار ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا سەری هەڵدا.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی نیگهرانى خۆشى لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران ڕاگهیاند و دهشڵێت، مەترسی ئەوەمان هەیە کە کۆرۆنا لەو وڵاتانەی کە سیستەمی تەندروستییان لاوازە، بڵاوببێتەوە.
17950 جار خوێندراوەتەوە