كۆشكى سپى ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ى تره‌مپ و ئه‌ردۆغان ئاشكراده‌كات و سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ش هۆشدارى ده‌داته ڕوسیا و ده‌ڵێت، پێویسته کۆتایی بە پشتیوانییەکانی بۆ حکومەتی سووریا بهێنێت.
کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ى، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، باسیان لە هێرشەکانی سوپای سووریا کردووە بۆسەر پارێزگای ئیدلب، و ترەمپ بە سەرۆکی تورکیای راگەیاندووە، دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری لیبیا تەنیا دۆخی ئەو وڵاتە خراپتر دەکات.
بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ داوای لە ڕوسیا کردووە کۆتایی بە پشتیوانییەکانی بۆ رەفتارە دڕندانەییەکانی حکومەتی سووریا بهێنێت، هەروەها نیگەرانیی خۆیشی لەبارەی تووندوتیژییەکانی پارێزگای ئیدلب دەربڕیوە.
رۆژی شەممە 15-2-2020 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
3101 جار خوێندراوەتەوە