بەپێی ئامارێکی نوێ زیاتر
لە هەشت هەزار و 283 کەس، کە توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبونەتەوە.
هەرچەندە تا دێت ژمارەی
توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا ڕوو لە هەڵکشان دەکات، بەڵام بەپێی نوێترین
ئامار تا ئێستا زیاتر هەشت هەزار و 283 کەسی توشبو بەو ڤایرۆسە چارەسەریان وەرگرتووە
و چاکبونەتەوە.
هاوکات شەوی ڕابردوو
یەکەم حاڵەتی توشبوون بەو ڤایرۆسە لە وڵاتی میسر تۆمارکرا، ئەمەش لەکاتێکدایە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پێکوتە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
18 مانگی داهاتوو ئامادە دەبێت.
تا ئێستا، 67 هەزار و 880
کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە لەو ڕێژەیەش هەزار و 526 کەس گیانیان لەدەستداوە.
753 جار خوێندراوەتەوە