له ڕووداوێكى هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگاى کەلار- سلێمانی، 7 كه‌س برینداربون، پۆلیسى سنوره‌كه‌ش ده‌ڵێت، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكرده‌وه، ڕووداوه‌كه لەسەر ڕێگای کەلار- سلێمانی و نزیک لەواوان ڕویداوه و لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە لەجۆری نیسان سەنی کە بەئاراستەی دەربەندیخان ڕۆشتووە و تویۆتا بیکاشۆ بە ئاراستەی کەلار هاتوە ڕوویداوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه كه، شۆفێر و سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کە ژمارەیان ٨ کەس بووە حەوتیان بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
له ئێستاشدا مه‌فرەزەکانی هاتووچۆ له شوێنى ڕووداوه‌كه‌ن ولێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.

1692 جار خوێندراوەتەوە