کەشناسی رەوشی کەش و هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە

09:43 - 13/02/2020
کوردستان

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەش و هەوای ئەمشەوی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، تاکو دوای نیوە شەو، ئەگەرى نمە باران و بەفر بارین هەیە لە زۆربەى ناوچەکان.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە دوای نیوەشەوەوە کاریگەری نمە باران و بەفر لاواز دەبێت، بەڵام تاکو بەیانى لە ناوچە شاخاویەکان دەمێنیتەوە

 

دەربارەی رەوشی کەش و هەوای سبەی، کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەى بەیانى پلەکانى گەرما بەرز ببنەوە.

5676 جار خوێندراوەتەوە