ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بڵاوبوونەوە و گیانكێشانی هاوڵاتییانی چین بەردەوامە، لە دوایین 24 كاتژمێری رابردوودا 242 كەسی دیگە گیانیان لە دەستدا، ئەوەش بەرزترین ژمارەی مردنی رۆژانەیە لەو كاتەی كە ڤایرۆسەكە بڵاوبووەتەوە.
كۆمسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین بڵاویكردەوە، لە دوایین 24 كاتژمێری رۆژی چوار شەممەدا، 242 هاوڵاتی دیكە لە هەرێمی هوبی ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، هاوكات 14 هەزار و 840كەسی دیكەش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
كۆمسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین ئاماژەی بەوەشكردوە، ئێستا ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە هەزار و 355 كەس، ژمارەی تووشبووانیش بۆ زیاتر لە 60 هەزار كەس بەرزبووەتەوە.
ئەو بەرزبوونەوەی ژمارەی رۆژانەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە دوای ئەوەدێت كە دەسەڵاتدارانی تەندروستی چین لە هەرێمی هوبی رایانگەیاندوە، ئێستا رێگا و شێوازی جیاواز بۆ دەستنیشانكردنی تووشبوون بە كۆرۆنا بەكاردەهێنن.
2775 جار خوێندراوەتەوە