دوای بڵاوکردنەوەی
هەواڵی دەستگیرکردنی، مەلا عەلی کەڵەک ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو سەلامەتە.
مەلا عەلی کەڵەک لە
ڤیدیۆکەدا باس لەوە دەکات، ئەو ئێستا لە مەدینەیە و ئەو چەواشەکارییانەش
رەتدەکاتەوە بەرامبەری کراوە.
لە ڤیدیۆکەدا مەلا عەلی
کەڵەک بەبێ ئەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی رەتبکاتەوە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ساغ و
سەلامەتە و "گەردنی ئەو کەس و کەناڵانە ئازاد ناکات، چەواشەکارییان کردووە و
قسەی ناڕێکیان کردووە".
دوێنێ پۆلیسی شاری
مەدینە رایگەیاند، هاوڵاتییەکی عێراقییان دەستگیرکردووە کە بانگەشەی چاککردنەوەی
کوێر و نەخۆش دەکات و دواتر وا بڵاوکرایەوە، ئەو کەسە مەلا عەلی کەڵەک بووە.
11903 جار خوێندراوەتەوە