سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، پێدانى ماف به‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ده‌كاته بنه‌مایى كاركردن و ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش ده‌ڵێت، كاندیدكردنى وه‌زیره‌كان به هه‌ماهه‌نگى هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت.
بەهار مەحمود ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له پێدانى ماف‌دا یه‌كسان نین و ئه‌و گلیه‌شمان به سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ڕاگه‌یاندووه.
وتیشى، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پشتیوانى لێكردوون و پێیان ڕاگه‌یاندوون كه پێدانى ماف به‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ده‌كرێته بنه‌ماى ئیشكردن و گێڕانه‌وه‌ى متمانه له نێوان فراكسیۆنه‌كان و دروستكردنى هاوده‌نگى.
ڕونیشیكرده‌وه، ڕه‌شنوسێك ئاماده‌كراوه بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانیه‌تى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، هاوكات كاندیدكردنى وه‌زیره‌كان بۆ كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت به هه‌ماهه‌نگى هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت و پێویسته كۆده‌نگى فراكسیۆنه‌كانى له‌سه‌ر بێت.
ئه‌مڕۆ، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان كۆبونه‌وه و له ڕاگه‌ێندراوێكدا جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ گفتوگۆى پێكهێانى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌ت، به هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌بێت.
833 جار خوێندراوەتەوە